توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، خۆشتن بە ئاوی سارد دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی
توانای کۆئەندامی بەرگری لەش، بەوەش تەمەن درێژ دەکاتەوە.
ماڵپەڕی "ئێکسپرێس"ی تایبەت بە بواری تەندروستی ئاماژەی
بەوەکردووە:" باشتروایە کەسەکان لەکاتی خۆشتن سەرەتا ئاوی گەرم بەکار بهێنن،
دواتر بۆ ماوەیەکی پێویست بە ئاوی سارد خۆیان بشۆن، ئەوەش توانای بەرگری لەش زیاد دەکات و خەمۆکی کەمدەکاتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کەسانەی بە ئاوی سارد خۆیان دەشۆن کەمتر
توشی نەخۆشی دەبن، لەبەر ئەوەی توانای بەرگری لەشیان زیاترە ".
روونیشیکردووەتەوە:" بەوپێیەی پێستی مرۆڤ ژمارەیەکی زۆر لە خانەی
هەستیاری تێدایە، لەرێگەی خۆشتن بە ئاوی سارد بڕێکی زۆری لێدانی کارەبایی بۆ مێشک
دەچێت، بەوەش خەمۆکی کەمدەبێتەوە ".