بەهۆی دەستدرێژی سێکسی گرێبەستی دانی ئالڤێس لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشێندرایەوە

وەرزش 21/01/2023

Alternate Text

سەرۆکی یانەی بۆماس ئۆنامی مەکسیکی رایگەیاند، دوای دەستگیرکردنی دانی ئالڤێس بەتۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک، گرێبەستەکەیان لەگەڵ ئەو یاریزانە هەڵوەشاندەوە.

لیۆبۆلدۆ سێلڤا، سەرۆکی یانەی بۆماس ئۆنامی مەکسیکی ئاماژەی بەوەکردووە:" بریارماندا لەئەمڕۆوە گرێبەستەکەمان لەگەڵ دانی ئالڤێس، یاریزانی هەڵبژاردەی بەرازیل هەڵبوشێنینەوە، ئەوەش بەهۆی دەستگیرکردنی لە ئیسپانیا بەتۆمەتی ئەنجامدانی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر ژنێک ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو یاریزانە لەسەر سکاڵای ژنێک دەستگیرکراوە کە باسی لەوەکردووە لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو لە یانەیەکی شەوانەی شاری بەرشەلۆنە دەستدرێژی کردووەتە سەری ".

دانی ئالڤێسی تەمەن ٣٩ ساڵ خاوەنی زۆرترین نازناوە لەگەڵ ئەو یانانەی یاری لەگەڵ کردوون، بەتایبەت یانەکانی بەرشەلۆنە و یۆڤانتۆس و پاریس سانجێرمان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا