توێژینەوەیەک: خواردنەوە وزەبەخش و گازییەکان قژ هەڵدەوەرێنن

تەندروستی 21/01/2023

Alternate Text

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکرد، ئەو کەسانەی لە هەفتەیەکدا یەک تا سێ لیتر خواردنەوە  وزەبەخش و گازییەکان و چا و قاوە دەخۆنەوە زیاتر توشی هەڵوەرینی قژ دەبن.

ماڵپەڕی "العربية" ئاماژەی بەوەکردووە:" بە پێی توێژینەوەیەک کە لە وڵاتی جین ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی بە رێژەیەکی زۆر خواردنەوە  وزەبەخش و گازییەکان و چا و قاوە دەخۆنەوە، مەترسی قژهەڵوەرینیان بەرێژەی ٤٢٪ زیاترە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" خواردنی خواردنە خێراکان و کەمخواردنی سەوزەوات هۆکارێکی دیکەی قژهەڵوەرینن ".

لەبارەی هۆکارەکەشی باسی لەوەکردووە:" خانەکانی قژ پێویستیان بە پرۆتین و کاربۆهەیدرات و چەوری بەسودە بۆ ئەوەی بەهێز بن، خواردن و خواردنەوەی ناتەندروستیش زیان بەو خانانە دەگەیەنن ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا