لە یارییەکی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی درۆنێک بەسەر یاریگاکەدا فڕی و
بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند خولەکێک یارییەکە راگیرا.
لەچوارچێوەی یارییەکانی خولی تۆپی پێی ئینگلیزی، ئێوارەی دوێنێ هەردوو
یانەی ساودهامبتۆن و ئاستۆن ڤێلا رووبەڕووی یەکتر بوونەوە، لە خولەکی ٤٠ی یارییەکە
درۆنێکی نامۆ بەسەر یاریگاکەدا فڕی، بەهۆیەوە ناوبژیوانەکە بۆ ماوەی چەند خولەکێک
یارییەکەی راگرت.
بەهۆی ئەو رووداوە یاریزانەکە چوونە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان و دوای چەند
خولەکێک درۆنەکە لەو شوێنەدا نەما و دووبارە یاریزانەکان گەڕانەوە یاریگاکە و
یارییەکە دەستیپێکردەوە.