منداڵێکی تەمەن چوار ساڵی ئەمەریکی ١٨ پارچە موگناتیسی قوتدا و دواتر بە
نەشتەرگەری لە گەدەی دەرهێندرا.
ماڵپەڕی "السومرية نيوز" ئاماژەی بەوەکردووە:" دوای ئەوەی
منداڵێکی تەمەن چوار ساڵ لە ئەمەریکا توشی رشانەوە و قەبزییەکی توند بوو، منداڵەکە
رەوانەی نەخۆشخانە کرا و لە رێگەی پشکنینەکانەوە دەرکەوت ١٨ پارچە موگناتیس لە ناو
گەدەیدا هەیە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" موگناتیسەکان لە ناو گەدەی منداڵەکەدا یەکیان
گرت و هاوشێوەی بازنگی دەستی شێوەی بازنەییان دەرکرد ".
ئەو ماڵپەڕە باسی لەوەشکردووە:" پزیشکەکان نەشتەرگەرییەکی بەپەلەیان
بۆ منداڵەکە ئەنجامدا و موگناتیسەکەیان لە سکی دەرهێنا ".