رۆژنامەیەکی سعودی ئاشکرایکرد، لۆکا مۆدرێج، یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید
رازی بووە بەوەی لە وەرزی داهاتوودا بچێتە یانەی نەسڕی سعودی.
رۆژنامەی "اليوم السعودية" ئاماژەی بەوەکردووە:" ئیدارەی یانەی
نەسڕی سعودی توانیویانە لۆکا مۆدرێجی کرواتی رازی بکەن بەوەی پەیوەندی بە یانەکەوە
بکات و لە ئایندەیەکی نزیکدا ئەنجامدانی گرێبەستەکەی نێوانیان رادەگەیەنن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" یانەی نەسڕ ئامادەیە ساڵانە بڕی ٤٠ ملیۆن یۆرۆ
وەک مووچە بدات بە لۆکا مۆدرێج و پێشنیاری کردووە بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو گرێبەست
لەگەڵ ئەو یاریزانە بکات ".