کچێکی ئەمەریکی لە ویلایەتی میشیگان دەژی و دەوترێت خاوەنی درێژترین زمانی
جیهانە، کە درێژییەکەی نزیکەی هەشت سانتیمەترە.
ماڵپەڕی "RT" ئاماژەی
بەوەکردووە:" زۆربەی کات دەستەواژەی ( زمان درێژ) وەک سوکایەتی کردن بە کەسی
بەرامبەر بەکار دەهێندرێت، بەڵام کچێکی ئەمەریکی بەناوی ئادریان لویس یەکێکە لەو
کەسانەی درێژترین زمانیان هەیە لە جیهاندا ".
ئەو کچە باسی لەوەکردووە:" زمان درێژی بۆ ماوەیی بۆیان ماوەتەوە، دایک
و چەند کەسێکی دیکەی خێزانەکەی بەهەمان شێوە زمانی درێژە، بەڵام تاکو ئێستا ناوی
کەسیان نەچووەتە ناو کتێبی گینس بۆ تۆمارکردنی ژمارە پێوانەییەکان ".