بە وتەی سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکە، هەڵکشانی تەمەنی دانیشتووانی ژاپۆن
کێشە بۆ وڵاتەکە دروستدەکات.
فومیۆ کیشیدا، سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، لە وتاری یەکەم دانیشتنی
پەرلەمانی ئەمساڵدا رایگەیاند:" کەمی رێژەی لەدایکبوون و هەڵکشانی تەمەنی
دانیشتووانی وڵات بە رێژەیەکی زۆر، مەترسییەکی گەورە بۆ سەر کۆمەڵگا دروست دەکات،
هیچ کاتێکیش ناتوانین لە رێگەی دەزگایەکی حکومییەوە چارەسەری ئەم کێشەیە
بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ساڵی ٢٠٢٢ رێژەی لەدایکبوون لە
وڵاتەکە بەراورد بە ساڵی ٢٠٢١، ٨٠٠ هەزار کەس کەمیکردووە، هەروها گرنگیدان بە سیاسەتەکانی پەیوەست بە
منداڵان و پەروەردەکردنی منداڵ بابەتێکە ناتوانرێت چاوەڕێ بکرێت یان دوابخرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە سەرۆک وەزیرانی ژاپۆن ، بەڵێنیداوە پاڵپشتی دارایی
ئەو خێزانانە بکات کە خاوەن منداڵن و بڕیارە لە مانگەکانی داهاتووشدا پلانی نوێ دبنرێت بۆ
ئەو مەترسیەی ڕووبەرووی وڵاتەکە بوەتەوە.