ماڵپەڕێکی سعودی ئاشکرایکرد، رۆژی ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٣ یەکەمین رۆژی مانگی
رەمەزانی پیرۆز دەبێت.
ماڵپەڕی "الطقس العرب" بڵاویکردووەتەوە:" بەگوێرەی پێشبینییە
فەلەکییەکان رۆژی ٢٢ی ئازار تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت و رۆژی دواتر یەکەمین
رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پێشبینی دەکرێت کاتژمێر ٥:٥٤ خولەکی دوانیوەڕۆی
رۆژی ٢٢ ئازار مانگ ئاوابوون رووبدات و ٦:٥ خولەکیش خۆرئاوا بێت، بەوەش مانگ پێش
خۆر ئاوا دەبێت و نابیندرێت، بۆیە ٢٢ی ئازار تەواوکەری مانگی شەعبان دەبێت ".