عێراق داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوتی بڵاوکردەوە

ئابوری پێش 1 هەفتە

Alternate Text

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، داهاتی مانگی رابردووی فرۆشتنی نەوت زیاتر لە حەوت ملیار و ٧٠٠ ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" مانگی رابردوو ١٠٣ ملیۆن و ٢٨١ هەزار و ٤٥٩ بەرمیل نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی عێراقەوە هەناردەی دەرەوەی وڵات کراوە ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" داهاتی ئەو مانگە حەوت ملیار و ٧٠٨ ملیۆن دۆلار بووە، تێکڕای نرخی هەر بەرمیلێکیش ٧٤ دۆلار بووە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا