بافڵ جەلال تاڵەبانی : مامە ریشە و هاوڕێکانی لە مێژووی خەباتی یەکێتی ناویان بە زێڕ دەنووسرێتەوە

کوردستان 24/01/2023

Alternate Text

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، ناوی مامە ریشە و هاوڕێکانی لە مێژووی خەباتی یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەم، کە هاوکاتە لەگەڵ ٣٨هەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەردار و موحسین ( مامە ریشە) و هاوڕێکانی پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی :
لەیادی ٣٨ ساڵەی شەهیدبوونی پڵنگە چنگ بەگڕەکەی گەرمیان و هاوڕێکانی (سەردار و موحسین)، بە ئەوپەڕی رێز و خۆشەویستی بێسنوورمانەوە سەری رێزمان لەبەردەم جوامێری و قارەمانێتیان دادەنەوێنین.
مێژوو شایەتە چۆن مامە ریشە و هاوڕێکانی بەورئاسا بەگژ شەوەزەنگدا دەچوونەوە و بڵێسەی شۆڕشیان تاو دەدا. داستانێکی ئەوەندە گەورەیان تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە لە یاد و یادەوەریماندا دەمێنێتەوە و ناویان لەمێژووی خەباتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بۆ پاراستنی کوردستان بە زێڕ دەنووسرێتەوە.
دروود بۆ رۆحی مامە ریشە و هاوڕێکانی و سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی کوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا