سودانی قەرەبووی خێزانی قوربانییانی جامی کەنداو دەکاتەوە

عێراق 24/01/2023

Alternate Text

محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو هاندەرانەی عێراق کە لەکاتی بەڕێوەچوونی جامی کەنداو بەهۆی قەرەباڵغی و رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستدا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە:" ئەمڕۆ سێشەممە، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، بڕیاریداوە بە قەرەبووکردنەوەی کەسوکاری ئەو هاندەرانەی هەڵبژاردەی عێراق، کە لەکاتی بەڕێوەچوونی جامی کەنداو بەهۆی قەرەباڵغی و رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بەپێی بڕیارەکەی سەرۆک وەزیران، بڕی ١٠ ملیۆن دینار دەدرێت بە کەسوکاری ئەو هاندەرانەی لەسەر رێگای بەسڕە - زیقار بەهۆی رووداوی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، لەگەڵ ئەو هاندەرەی لە کۆتاییەکانی جامەکەدا لە دەرەوەی یاریگاکە گیانی بەهۆی قەرەباڵغییەوە گیانی لەدەستدا".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا