پشکی هەرێم لە بوودجەی گشتی عێراق ئاشکراکرا

کوردستان 24/01/2023

Alternate Text

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشکرایکرد، دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٪١٤ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن، بەوپێیەش هەرێمی کوردستان لە بوودجەی گشتی عێراق کە ٢٠٠ ترلیۆن دینارە، پشکەکەی ٢٨ ترلیۆن دینارە.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەی ٢٠٢٣ی عێراقدا ئاماژەی بەوەکردووە:" بە پشت بەستن بە نووسراوێکی وەزارەتی پلاندانانی عێراق دانیشتوانی هەرێمی کوردستان ٪١٤ی دانیشتوانی عێراق پێکدەهێنن، بەوپێیەش نابێت پشکی هەرێمی کوردستان ٪١٤ کەمتربێت لە بوودجەی گشتی عێراق".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" بوودجەی ٢٠٢٣ی عێراق بە ٢٠٠ ترلیۆن دینار دیاریکراوە، بە پێی ئەوەی ٪١٤ی ئەو بڕە پشکی هەرێمی کوردستانە، بە نزیکەیی ٢٨ ترلیۆن دینار پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت لە بوودجەی گشتی عێراق".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بە پێی وتەی بەشێکی زۆر لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تاکو هەفتەی داهاتوو پرۆژەیاسایی بوودجەی ساڵی ٢٠٢٣ رەوانەی پەرلەمان دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا