ترەمپ دەگەڕێتەوە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان

هەمەرەنگ 26/01/2023

Alternate Text

کۆمپانیای مێتا رایگەیاند، لە چەند هەفتەی داهاتوودا هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ لە فەیسبوک و ئینستاگرام کارادەکرێنەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا، کۆمپانیای مێتا، کە کۆمپانیای دایکی فەیسبوک و پێگەکانی دیکەیەتی، رایگەیاند کە دوای دوو ساڵ لە هەڵپەساردنی هەژمارەکانی دۆناڵد ترەمپ لە فەیسبوک و ئینستاگرام، دووبارە کارایان دەکاتەوە و ترەمپ دەگەڕێتەوە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

هەڵپەساردنی هەژمارەکانی ترەمپ لەدوای هەڵکوتانە سەر کۆنگرێسی ئەمەریکا لە ٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هات، ئەویش دوای ئەوەی ترەمپ بە لێدوانە وروژێنەرەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خەڵکی هاندا هەڵبکوتنە سەر باڵەخانەکە و بەهۆشیەوە چەند کەسێک کوژران.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوودا رایگەیاند کە دووبارە خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا کاندید دەکاتەوە کە هەڵبژاردنەکان لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەڕێوەدەچن، پێش هەڵپەساردنی هەژمارەکانیشی، تەنها لە فەیسبوک خاوەنی ٣٤ ملیۆن شوێنکەوتوو بوو.

هەر پێشتر و لە مانگی تشرینی دووەم، ئیلۆن مەسک دوای کڕینەوەی تویتەر، هەژمارەکەی ترەمپی چالاککردەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ تویتێکی نەکردووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا