لە کەرکوک مارەیی کچێک "لا اله الا لله"یە

هەمەرەنگ 26/01/2023

Alternate Text

لە قەزای حەویجە کچ و کوڕێک هاوسەرگیرییان کردووە و مارەییەکەیان رستەی "لا اله الا لله"یە.

بە پێی بەڵگەنامەیەکی دادگای کەرکوک، ژن و مێردێک لە ٢٠١٦ لە دەرەوەی دادگا هاوسەرگیرییان کردووە و ئێستا هاتوون هاوسەرگیرییەکەیان لە دادگا پەسەند بکەن، مارەی پێشەکیشیان رستەی "لا اله الا لله" و مارەیی پاشەکیشیان "محمد رسول لله"یە.

بە پێی بەڵگەنامەکە، ژن و پیاوەکە دانیشتووی ناحیەی عەباسی سەر بە قەزای حەویجەن و لە ئێستادا منداڵ لە نێوانیاندا هەیە.

   

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا