زۆربەی
نەخۆشییەکان لەئەگەری وەرگرتنی چارەسەر لەکاتێکی زوودا دەتوانرێت چارەسەر بکرێت،
بەڵام نیشانەکانی نەخۆشی شێرپەنجەی پرۆستات درەنگتر دەردەکەون.
ماڵپەڕی
"ئێسکپرێس"ی تایبەت بە بواری تەندروستی لە زاری پسپۆڕانەوە بڵاویکردووەتەوە:"
باوترین نیشانەکانی توشبوون بە شێرپەنجەی پرۆستات پەیدابوونی ئازار لە بەشی
خوارەوەی پشت و ناوقەدە، بەڵام چەندین نیشانەی دیکەشی هەیە ".
ئەوەشی
خستووەتەڕوو:" دەکرێت میزکردن بەشێوەی بەردەوام، پەیدابوونی ئازار لەکاتی
میزکردن، دەرچوون خوێن لەکاتی میزکردن ئاماژە بن بۆ توشبوون بەو نەخۆشییە ".