یانەی نەسڕی سعودی بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک بەدەستی یانەی ئیتیحادی سعودی دۆڕا، بەوەش یانەی ئیتیحاد بۆ قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری سعودییە سەرکەوت.
ئێوارەی دوێنێ هەردوو یانەی نەسڕ و ئیتیحادی سعودی رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و سەرباری ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی لە یارییەکەدا بەشدار بوو، بەڵام نەیتوانی هیچ گۆڵێک بۆ یانەکەی تۆمار بکات و بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە یەک گۆڵ دۆڕان.
گێمی یەکەمی یارییەکە بە دوو گۆڵ لەبەرژەوەندی ئیتیحاد کۆتایی هات، لە گێمی دووەمیشدا یانەی نەسڕ گۆڵی یەکەمی لەرێگەی تالیسکا تۆمارکرد، دواتریش یانەی ئیتیحاد گۆڵی سێیەمی بۆ تۆمارکرد و سەرکەوت بۆ قۆناغی کۆتایی جامی سوپەری سعودی.