نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان
بەرێژەی ١٪ بەرزبووەوە و بەربەستی ٨٨ دۆلاری تێپەڕاند.
ماڵپەڕی "oilprice"ی
تایبەت بە نرخی نەوت و سوتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:" دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزترین ئاستی یەک هەفتەی رابردووی
تۆمارکرد و یەک بەرمیل نەوت بە ٨٨ دۆلار و ٦٢ سەنت مامەڵەی پێوەکرا ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی (رۆژهەڵاتی تەکساس)یش
بەرزبووەتەوە و نرخەکەی گەیشتووەتە ٨١ دۆلار و ٥ سەنت بۆ هەر بەرمیلێک ".