لە ئێران ژنێک دەستگیرکرا، کە رۆژانە
بەمەبەستی سواڵکردن بە فڕۆکە لە شاری ئەسفەهانەوە بۆ شاری تاران گەشتی کردووە.
ماڵپەڕی "هەمشهر"ی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە:" هێزە
ئەمنییەکان چاودێری ژنێکیان کردووە کە رۆژانە بە فڕۆکە لە شاری ئەسفەهانەوە بۆ تاران
گەشتی کردووە و هەمان رۆژ هەر بە فڕۆکە گەڕاوەتەوە ئەسفەهان، دوای لێکۆڵینەوەکان
دەرکەوت کە ژنەکە تەنها بۆ سواڵکردن هاتوچۆی تاران دەکات ".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" ئەو ژنە رۆژانە نزیکەی پێنج ملیۆن تمەنی لەرێگەی
سواڵکردنەوە دەستکەوتووە و لە ئێستادا دەستگیرکراوە ".