بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەسارەیەکەیەک کە قەبارەکەی هێندەی بارهەڵگەرێک دەبێت،
لە زەوی نزیکبووەوە و دووری نێوانیان تەنها سێ هەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر بوو.
ئاژانسی هەواڵی "فرانس پرێس" ئاماژەی بەوەکردووە:" کاتژمێر
١٢:٢٧ خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی گرینیچ، هەسارۆکەی BU 2023 لە زەوی نزیکبووەوە و نزیکترین خاڵیش لێی کیشوەری ئەمەریکای باشوور بووە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نزیکبوونەوەی ئەو هەسارۆکەیە لە زەوی هیچ
مەترسییەکی دروستنەکردووە، بۆیە پێویستی بەوە نەبووە لە رێگەی مووشەکەوە رێڕەوەکەی
بگۆڕدرێت ".