بەرپرسانی باخچەی ئاژەڵانی سان دیگۆ لە
ئەمەریکا باس لەوە دەکەن کە مشکێک بە ناوی "بات" بەتەمەنترین مشکی
جیهانە و دەیانەوێت ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمار بکەن.
ماڵپەڕی "سکای نیوز" بڵاویکردووەتەوە:"
لە باخچەیەکی ئاژەڵانی ویلایەتی کالیفۆرنیا لە ئەمەریکا، مشکێک بە ناوی بات تەمەنی
نۆ ساڵ و پێنج مانگە، بەوەش بەتەمەنترین مشکی جیهانە و بەرپرسانی باخچەکە
دەیانەوێت ناوی لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان تۆمار بکەن ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" مشکەکە لە ١٢ی
تەمموزی ٢٠١٣ لەو باخچەیەدا لەدایکبووە، بەراورد بە جۆرەکانی دیکە بچووکترین جۆری
مشکە لە رووی قەبارەوە ".
باسی لەوەشکردووە:" پێشتر مشکێکی دیکە
بەناوی فریتزی وەک بەتەمەنترین مشکی جیهان ناوی لە کتێبی گینسدا تۆمارکرابوو، کە
لە سڵی ١٩٨٥ لە تەمەنی حەوت ساڵ و حەوت مانگیدا مرداربووەوە ".