ئەمڕۆ یەکێتی و پارتی لە سلێمانی کۆدەبنەوە

کوردستان 28/01/2023

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی باڵای یەکێتی لە سلێمانی پێشوازی لە شاندی پارتی بکەن و کێشەکانی نێوانیان تاوتوێ بکەن، بەتایبەت بابەتەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی و نیگەرانییەکانی تیمی یەکێتی لە حکومەتدا.

بەگوێرەی زانیارییەکان، شاندی یەکێتی پێکهاتووە لە قوباد تاڵەبانی و ئەمین بابە شێخ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ و ئاسۆ مامەند كارگێڕانی مەكتەبی سیاسیی و د. دارا رەشید ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکە.

هەر بەگوێرەی ئەو زانیارییانە، شاندەکەی پارتی پێکهاتوون لە هەریەکە لە مەحمود محەمەد ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، هێمن هەورامی، عەلی حسێن و پشتیوان سادق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئومێد سەباح، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا