رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ داوایەک ئاڕاستەی ئێران دەکات

جیهان 28/01/2023

Alternate Text

لەبارەی سێ خۆپیشاندەری دەستگیرکراوەوە، رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی دوایەک ئاڕاستەی دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەکات.
رێکخراوی لێبوردەیی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ رایگەیاند:" سێ گەنجی خۆپیشاندەر دوای دەستگیرکردنیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ئەشکەنجەی سێکسی دراون و سزای لەسێدارەدانیشیان بەسەردا سەپێنراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو سێ گەنجە ناویان جەواد روحی، مەهدی محەمەدی فەرد و عەرشیا تەکدستانە و لە ژێر ئەشکەنجەیەکی زۆردا دانپێدانیان لێوەرگیراوە".
باسیلەوەشکرد:" قامچی لێدان، بەکارهێنانی کارەبا، هەڕەشەی مەرگ، دەستدرێژی و ئەشکەنجەی سێکسی ئەو کارانە بوون کە بەرامبەر هەر سێ کەسی ئاماژەپێکراو لە زینداندا ئەنجامدراون".
رێکخراوەکە ئەوەشیخستەڕوو:" دەستگیرکراوەکان بەهۆی ئەشکەنجەکانەوە تووشی چەندین کێشەی تەندروستی بوون، بۆیە داوا لە دەسەڵاتی دادوەری ئێران دەکەین، سزای لەسێدارەدانی ئەو سێ دەستگیرکراوە هەڵبووەشێنێتەوە و دەشمانەوێت، لێکۆڵینەوە لە راپۆرتەکانی ئەشکەنجەدانی ئەو سێ کەسەی بکەین".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا