"ئەمڕۆ و سبەی بەفربارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەگرێتەوە"

کوردستان 28/01/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەگەر هەیە ئەمڕۆ و سبەی لە درەنگانی شەودا بەفربارین سەنتەری هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە:" ئەمڕۆ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک شوێندا، لە کاتەکانی شەویشدا رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفری لەگەڵدا دەبێت ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەگەرى هەیە ئەمشەو بەفربارین سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بگرێتەوە ".

لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ باسی لەوەکردووە:" لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر و باران دەبێت و لەکاتەکانی شەودا ئەگەر هەیە بەفربارین سەنتەری شاری سلێمانی بگرێتەوە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا