کریستانۆی رۆناڵدۆی ئەستێرەی تۆپی پێی سعودی
لە نوێترین دەرکەوتنیدا کاتژمێرێکی دەستی گرانبەهای لەدەستدایە و دەوترێت نرخەکەی
نزیکەی ٧٨٠ هەزار دۆلاری ئەمەریکییە.
ماڵپەڕی "sport bible "ی بەریتانی ئاماژەی
بەوەکردووە:" کاتژمێرەکەی دەستی رۆناڵدۆ بە کۆمەڵێک بەردی گرانبەها دیزاین
کراوە، کە رەنگی سەوزە و ئاماژەیەکە بۆ ئاڵای سعودییە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەو کاتژمێرە دروستکراوی کۆمپانیای جاکۆپە و لە
جۆری کافیار تۆربیۆنە، کە یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی ئەوەیە لە ژێر ٣٠ مەتر ئاویشدا توانای کارکردنی هەیە و بەتایبەت بۆ رۆناڵدۆ دروستکراوە ".