فڕۆکەیەکی گەشتیاری تورکی لە ئاسمانی شاری ئەنتاڵیا هەورەبروسکە لێی دەدات و هیچ زیانێک بەدوای خۆیدا ناهێنێت.
ئاژانسی هەواڵی "تاس" بڵاویکردووەتەوە:" فڕۆکەیەکی گەشتیاری لەکاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی لە فڕۆکەخانەی شاری ئەنتاڵیا هەورەبروسکە لێی دەدات و ترس و دڵەڕاوکێی لای سەرنشینەکان دروستدەکات، بەلام رووداوەکە هیچ زیانێکی لێ نەکەوتووەتەوە ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لەئێوارەی دوێنێ هەینییەوە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین رووی لە شاری ئەتاڵیا کردووە و هەورەبروسکەشی لەگەڵدایە ".