دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەردوو شاندنی یەکێتی و پارتی لە مەکتەب سیاسی یەکێتی لە هەولێر کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێک، كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ریتانیا له هه‌ولێر لەسەر کۆبوونەوەکە رایگەیاند، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی هەنگاوێکی گرنگە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان.
کونسوڵخانەی گشتی بەڕیتانیا لە هەولێر، لە تویتێکدا لەسەر کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی رایگەیاندووە:" پێشوازی له كۆبوونه‌وه و دانوستانه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌كه‌ین".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ گه‌یشتن به لێكتێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان".
كونسوڵخانه‌ی گشتی به‌ڕیتانیا له‌هه‌ولێر جەختیشیکردووەتەوە:" به‌په‌رۆشه‌وه چاوه‌ڕێی ده‌ره‌نجامه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووین".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، کونسوڵخانەی گشتی ئەمەریکا لەسەر کۆبوونەوەکە رایگەیاند، پارتی و یه‌كێتی به‌یه‌كه‌وه ده‌توانن كوردستانێكی ئارامتر و باشتر بونیاد بنێن، دەشڵێت، ماڵێكی یه‌كگرتوو، هه‌میشه سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.