باڵیۆزخانەی مەغریب لە عێراق کرایەوە

عێراق 28/01/2023

Alternate Text

ئەمڕۆ لە مەراسیمێکی فەرمیدا بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیرانی دەرەوەی وڵات باڵیۆزخانەی مەغریب لە عێراق کرایەوە.

لەمبارەیەشەوە، فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا مەغریبییەکەی ناسر بوریتا ئاماژەی بەوەکرد :" کردنەوەی باڵیۆزخانەی مەغریب لە عێراق پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات پتەو و چڕتردەکاتەوە، بە تایبەتی لە پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکاندا".

راشیگەیاند:"کردنەوەی باڵیۆزخانەکە رێگەخۆشکەر دەبێت بۆ وەبەرهێنەرانی هەردوولا تاکو لە هەردوو وڵات وەبەرهێنان بکەن"..

ئەوەشی خستەڕوو:"سەردانی وەزیری دەرەوەی مەغریب بۆ عێراق سەردانێکی مێژوویە و نزیکەی چارەکە سەدەیەک دوای دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی مەغریب بۆ عێراق دێت".

لای خۆشیەوە ناسر بۆریتا، وەزیری دەرەوەی مەغریب باسیلەوەکرد:" ئەم سەردانە مێژووییە، بەو پێیەی یەکەم سەردانی وەزیری دەرەوە و بەرپرسێکی حکومەتی مەغریبە لە ماوەیەکی زۆردا بۆ عێراق".
جەختیلەوەشکردەوە:" مەغریب پشتگیری تەواو لە سەروەری یەکگرتووی خاکی عێراق و عێراقییەکان دەکات".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا