سودانی چوار وەزیری کابینەکەی دووردەخاتەوە

عێراق 28/01/2023

Alternate Text

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، سەرۆک وەزیران بڕیاریداوە چوار لە وەزیرانی کابینەکەی دووربخاتەوە.

ئەمشەوی شەممە، سائر جەبوری، سەرکردە لە چواچێوەی هەماهەنگی بە ماڵپەڕی "بغداد اليوم"ی راگەیاند:" هەندێک لە وەزیرەکان شکستیان هێناوە لە راپەڕاندنی ئەرکەکان و بەڕێوەبردنی وەزارەتەکانیان، بۆیە کاتی ئەوە هاتووە و کە بگۆڕدرێن، لە یەکەم هەنگاویشدا چوار محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق چوار لە وەزیرەکانی دووردەخاتەوە".

ئەو سەرکردەیە وتوشییەتی:" لەوانەیە گۆڕانکارییەکە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی چوار وەزارەتەکەش بگرێتەوە، بەهۆی ئەوەی ئەوان پایەی وەزارەتن و ئەگەر کەمتەرخەمییەک هەبێت ئەوانیش بەرپرسیارن".

شایەنی باسە، محەمەد شیاع سودانی لە کۆتایی مانگی تشرینی یەکەمدا کابینەکەی پێکهێنا، تا ئەمڕۆش تەمەنی کابینەکەی کەمترە لە ١٠٠ رۆژ، بەڵام پێشتر پارێزگاری بانکی ناوەندی دوورخستەوە و لە ئێستاشدا پلانی دوورخستنەوەی چوار لە وەزیرەکانی هەیە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا