دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندەوە و ئەوەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لایەنە کوردییەکان و چەند لایەنێکی عەرەبی لێکەوتەوە، سەرۆک دادگای فیدراڵی لەسەر بڕیارەکە رایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ناردنی ٤٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانە.
جاسم عه‌بود سه‌رۆكی دادگای باڵای فیدراڵی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی فه‌رمی هەواڵی عێراق رایگەیاند: "دادگا پابه‌نده به جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و یاساكان و له بڕیاره‌كانیشیدا له‌به‌رچاویان ده‌گرێت، هەروەها كاتێك دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیارێك ده‌دات به‌رژه‌وه‌ندی باڵای نیشتمان و گه‌ل و پرنسیپه دادوه‌رییه‌كان له‌به‌رچاوده‌گرێت".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئامانجی دادگای فیدڕاڵی له بڕیاره‌كاندا جێبه‌جێكردنی راست و دروستی ده‌ستوور و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی وڵات و زیان پێنهگهیاندنیهتی".
راشیگەیاند:"به‌پێی ماده‌ی ١٤ی ده‌ستوور عێراقییه‌كان له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن به‌بێ جیاوازی ره‌گه‌زی و ئیتنی و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و هاوڵاتیانی هه‌رێم وه‌ك سه‌رجه‌م هاوڵاتییه‌كانی تری عێراق یه‌كسانن و جیاوازییان نییه".
جاسم عەبود دەشڵێت:"پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌موو رێگایه‌ك بگرنه‌به‌ر تا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له رووی بڕی مووچه و واده‌ی وه‌رگرتنی یه‌كسان بن و پێویسته كار له‌سه‌ر یه‌كخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌سه‌رانسه‌ری عێراق بكرێت و نابێت به هیچ هۆكارێك دابه‌شكردنی مووچه‌كانیان دابكه‌وێت".
سەرۆکی دادگای فیدراڵی ئاماژەی بەوەشکرد "به‌پێی ماده‌ی ٨٠ی ده‌ستوور ئه‌ركی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ركردنی رێنمایی و بڕیاره‌كانه به ئامانجی جێبه‌جێكردنی یاسا نه‌ك پێشێلكردنی و هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكات دژی یاسا، رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه ".
راشیگەیاند: "یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ی عێراق له ماددەی ١١یدا ئه‌و میكانیزمانه‌ی دیاریكردووه كه له‌ڕێیه‌وه شایسته‌داراییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێری ساڵانی ٢٠٠ تا ٢٠٢ی یه‌كلا ده‌كاته‌وه".
سه‌رۆكی دادگای فیدراڵی روونیشیکردەوە: "بڕیاره‌كه‌مان سه‌باره‌ت به گواستنه‌وه‌ی پاره بۆ هه‌رێم ئامانجی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و ڕێگریكردنه له سه‌رپێچی ده‌ستوور و به‌ئامانج گرتنی توێژێكی دیاریكراوی كۆمه‌ڵگه نییه".