سەدر: جیاوازی لەنێوان داعش و ئیسرائیل نییە

عێراق 29/01/2023

Alternate Text

رێبەری رەوتی سەدر تویتێکی لەبارەی بارودۆخی ئێستای فەڵەستینەوە بڵاوکردەوە کە ماوەی چەند رۆژێک جارێکی دیکە گرژی کەوتووەتە نێوان موسڵمانەکان و جولەکەکان.
موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا رایگەیاند:" ئەگەر ئیسرائیل دەوڵەتبێت، ئەوا بە شێوازێکی شەڕانگێزیانە خوێنی خەڵکی بێتاوان لە فەڵەستین ناڕێژن تەنیا لەبەرئەوەی عەرەبن یاخود موسڵمانن".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کارانەی ئیسرائیل لە فەڵەستین ئەنجامیان دەدات، گەورەترین بەڵگەن لەسەر ئەوەی کە ئیسرائیل دەوڵەت و حکومەت نییە و هیچ پەیوەندییەکی بە دیموکراسییەوە نییە".
باسیلەوەشکرد:" ئەگەر وڵاتێکی دیکە ئەو کارانەی بکردایە کە ئێستا ئیسرائیل دەیانکات، ئەوا بە دیکتاتۆر و تیرۆرست وەسفیان دەکرد، ئیسرائیل جیاوازییەکەی لەگەڵ داعش چییە، لە کاتێکدا هەردوولا تەنها ئەو کەسانە قبوڵ دەکەن کە پابەندن بە بیروڕاکانیانەوە".
تویتەیەکەی سەدر دوای ئەوەدێت، رۆژی هەینی گەنجێکی فەڵەستنی بە چەک هێرشیکردەسەر پەرستگایەکی تایبەت بە جولەکەکان لە شاری قودس و بەوهۆیەشەوە نزیکەی ١٠ کەسی بە رەگەز جولەکە گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.
دوێنێ شەممەش، مێردمنداڵێک لە شاری ناوبراو، چەند کەسێکی بە رەگەز جولەکەی بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرد.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا