هاوپەیمانی فەتح : پاڵپشتی لە سوودانی دەکەین بۆ هەموارکردنەوەی دەستوور

عێراق 29/01/2023

Alternate Text

سەرکردەیەکی هاوپەیمانی فەتح ئاشکرایکرد، هاوپەیمانییەکەیان پاڵپشتی لە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەموارکردنەوە و گۆڕینی چەند بڕگەیەکی ناو دەستوور دەکەن.

عەلی فەتلاوی سەرکردە لە هاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" هاوپەیمانی فەتح پاڵپشتی هەنگاوەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ هەموارکردنەوە و گۆڕینی چەند بڕگەیەکی دەستوور دەکات لە قۆناغی داهاتووی کابینەکەیدا و ئەم هەنگاوەی سەرۆک وەزیرانیش لەلایەن لەلایەنە سیاسییەکانەوە پاڵپشتی دەکرێت، بەوپێیەی پێویستی بە رێککەوتنی نێوان لایەنەکان هەیە لەسەر گۆڕانکارییەکان".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" هەنگاوەکەی سەرۆک وەزیران بریتی دەبێت لەوەی لەسەرەتادا سەرۆک وەزیران چەند پێشنیارێک بۆ گۆڕانکارییەکان لە دەستووری عێراق پێشکەش دەکات و دوای ئەوە لەلایەن لایەنە سیاسییەکانەوە پێشنیارەکان تاوتوێ دەکرێن و پەسەند دەکرێن بە رەچاوکردنی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە قۆناغی دواتریشدا پێویستی بە دەنگدانی هاوڵاتییان دەبێت بۆ پەسەندکردنی گۆڕانکارییەکان".

ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ یەکشەممە، سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاردا بە دەستنیشانکردنی د. حەسەن نیعمە یاسیری وەک راوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری دەستووری.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا