سەرۆکی بەشێک لە لیژنەکانی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردران

عێراق 29/01/2023

Alternate Text

ئەمڕۆ، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی سازدا کە تێیدا سەرۆک و جێگری سەرۆکی بەشێک لە لیژنەکان هەڵبژێردران.

ئەمڕۆ یەکشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند:" ئەمڕۆ سەرۆک و جێگری سەرۆکی بەشێک لە لیژنەکان هەڵبژێردران، لەو میانەشدا، عەباس زاملی وەک سەرۆکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری، زیاد جەنابی وەک سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی هەڵبژێردران".

هەروەها هاتووشە:" رێبوار هادی وەک سەرۆکی لیژنەی یاسایی و حسنێن خەفاجی وەک سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و گەشەپێدان هەڵبژێردران، هەروەها بۆ سەرۆکی لیژنەی دارایی عەتوان عەتوانی و بۆ سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی ژنە پەرلەمانتار لەیلا تەمیمی هەڵبژێردراون".

ئەمە لە کاتێکدایە، لە ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەچوو، دوای نزیکەی ساڵێک و سێ مانگ لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان، ئەمڕۆ سەرۆکی لیژنەکانی ئەم خولەی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا