دادگای فیدراڵی : دەبێت قەرزەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێم، پاکتاوبکرێن

عێراق 29/01/2023

Alternate Text

سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی رایگەیاند، دەبێت قەرزەکانی نێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ٢٠٠٤ەوە تاکو ٢٠٢٠ پاکتاوبکرێن، دەشڵێت، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان یاسا و دەستووری پێشێلکردووە.

جاسم محەممەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکردووە:" دادگای باڵای فیدراڵی نوێنەرایەتی دەسەڵاتی دادوەری دەستوور لە عێراق دەکات و بڕیارەکانی دادگاکە کۆتایین لە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانن، بۆیە دەبیت سەرجەم دەسەڵاتەکان پابەندی بن".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان پێشێلی یاسا و دەستووری کردووە، بۆیە دادگای فیدراڵی بڕیاریداوە بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی سەبارەت بە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان، چونکە ئەنجومەنەی بەبێ یاسا ناتوانێت بوودجە خەرج بکات".

دەشڵێت:" لە هەنگاوی داهاتووی دادگای فیدراڵی، دادگاکە چەند رێککارێک دەگرێتبەر بۆ پاکتاوکردنی قەرزەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تاکو ٢٠٢٠".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا