رۆژنامەیەکی ئەمەریکی رایگەیاند، ئیسرائیل لەپشت تەقینەوەکەی شاری ئەسفەهانی ئێران بووە کە لەرێگەی درۆنەوە ئەنجامدرابوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، رۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمەریکی رایگەیاند:" ئیسرائیل هێرشێکی نهێنی ئەنجامداوە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆسەر بنکەیەکی بەرگری ئێران لە شاری ئەسفەهان".
دەشڵێت:" هێرشەکە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا و ئیسرائیل لە کفتوگۆدان بۆ رێگریکردن لە ئێران لە پێکانی ئامانجە سەربازی و ئەتۆمییەکانی".
هەر ئەمڕۆش، رۆژنامەی جیروسلم پۆستی ئیسرائیلی رایگەیاند کە هێرشە ئاسمانییەکەی درۆنەکانی سوپای ئیسرائیل سەرکەوتووبوون لە پێکانی ئامانجەکەیان.