بە ڤیدیۆ،، نرخی دۆلار بەرزە و بڕێکی زۆر دراوی ٢٥ هەزاری ساختە خراوەتە بازاڕەکانی عێراقەوە

ئابوری 29/01/2023

Alternate Text

ماوەی چەند مانگێکە نرخی دۆلار بەرزترین ئاستەکانی بەرامبەر دیناری عێراقی تۆماردەکات، بەڵام سەرباری ئەوە، چەند رۆژێکە دەنگۆی بڵاوبوونەوەی دراوی ٢٥ هەزار دیناری ساختە لەناو بازاڕەکانی عێراقدا ترسی هاوڵاتییانی زیادکردووە.

بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی کە هاوڵاییانی ناوەڕاست و باشوری عێراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویانکردووەتەوە، بڕێکی زۆر لە دراوی ٢٥ هەزار دیناری ساختە خراونەتە بازاڕەکانەوە، بەهۆی ئەوەی لە کاتی مامەڵەکاندا گەیشووەتە دەیان کەس، خەڵکی ترسیان لێنیشتووە.

لە ڤیدیۆیەکدا، کە خاوەنی شوێنكی بازرگانی تۆماریکردووە و دواتر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویکردووەتەوە، دەڵێت کە تەنها رێگە بۆ جیاکردنەوە لە نێوان دراوی ٢٥ هەزار رەسەن و ساختە ئەوەیە کە لە ئامێری ژماردنی دراو بدرێت، دەشڵێت کە لە مامەڵەکانی چەند رۆژی رابردوودا بڕێکی زۆر لەو دراوە ساختەیە گەیشتووەتە دەستی بەبێ ئەوەی کەس بزانێت.

هەروەها، هاوڵاتییان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکاندا، رێگەچارەی ناسینەوەی دراوە ساختەکانیان ئاشكراکردووە، وەک ئەوەی لە سوچی لای راستی دراوەکان لە مۆرێکدا نوسراوە عێراق، هەروەها هۆکارێکی دیکەی ناسینەوەی دراوەکانیش هەبوونی سەری ئەسپێکە کە تەنها لەبەردەم رووناکیدا دەردەکەوێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە سەرەتای مانگی کانوونی دووەمدا مستەفا غالب پارێزگاری پێشووی بانکی ناوەندی رایگەیاند کە گۆڕانکاری لە چاپی دراوی ٢٥ هەزاریدا دەکەن بۆ رێگریکردن لە ساختەکردنی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا