سێ شت نابێت لەگەڵ خواردنەوە گازییەکاندا بخورێن

تەندروستی 30/01/2023

Alternate Text

پسپۆڕانی تەندروستی باس لەوەدەکەن کە باشتروایە لە خواردنەوە گازییەکان دووربکەونەوە، لەبەر ئەوەی بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە و دەبنە هۆی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە، بەڵام مەترسییەکانی زیاتر دەبن ئەگەر لەگەڵ هەندێک خواردن و خواردنەوەدا بخورێنەوە.

بەوتەی پسپۆڕانی تەندروستی، نابێت خواردنەوە گازییەکان لەگەڵ ئەمانەدا بخورێنەوە:

-شیر:
نابێت خواردنەوە  گازییەکان لەگەڵ ئەو شتانەدا بخۆنەوە کە لە شیر دروستکراون، بۆ نمونە کێک، وەک ئەوەی لە ئاهەنگەکانی لەدایکبووندا پێكەوە دەخورێن، چونکە خواردنیان پێکەوە زیانی دەبێت.

-قاوە:
هەرچەندە بەدەگمەن مرۆڤ لەیەک کاتدا دوو خواردنەوەی جیاواز دەخواتەوە، بەڵام هەندێک کەس لە کاتی نانخواردن خواردنەوە گازییەکان دەخواتەوە، دوای ژەمی نانخواردنەکەشی بە ماوەیەکی کەم قاوە دەخواتەوە، ئەوەش زیانی دەبێت، لەبەر ئەوەی هەردووکیان بڕێكی زۆری کافیینیان تێدایە و دەبنە هۆی کەمخەوی.

-خواردنە گەرمەکان:
زۆرکەس لەکاتی نانخواردندا خواردنەوە گازییەکان دەخۆنەوە بۆ ئەوەی کاریگەری گەرمی خواردنەکە لە ناو دەمیان کەمبکەنەوە، بەڵام ئەو کارە زیانی هەیە و خواردنەوە گازییەکان لە پلەی گەرمی بەرزدا بۆ ترشی سلفۆری دەگۆڕدرێن

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا