جارێکی دیکە هێرشکرایە سەر "ئامانجەکانی ئێران"

جیهان 30/01/2023

Alternate Text

لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە چەند بارهەڵگرێک کە هەڵگری چەک و تەقەمەنی ئێران بوون بە ئامانج گیران.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" لە رێگەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کاروانێکی چەک و تەقەمەنی بە ئامانج گیرا، کە لە رێگادا بوو بۆ ئەو هێزە میلیشیایانەی سوریا کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن".
هاوکات روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆب ئەوەیخستەڕوو، لە هێرشەکەدا شەش بارهەڵگر کە هەڵگری چەک و تەقەمەنی بوون تێکشکێنراون، بەڵام تاوەکو ئێستا ژمارەی قوربانییەکان ئاشکرا نەکراوە.
شایەنی باسە دوێنێ وەزارەتی بەرگری ئێران رایگەیاندبوو:" لە رێگەی سێ فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە هێرشکراوەتە سەر بنکەیەکی بەرهەمهێنانی سەر بە وەزارەتەکەمان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا