بەهۆی تەقینەوەیەکی خۆکوژییەوە کە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی پاکستان روویدا،
٧٢ کەس کوژران و بریندار بوون.
میدیاکانی پاکستان بڵاویانکردەوە:" لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە
یەکێک لە مزگەوتەکانی شاری پیشاوەر لە ناوەندی ویلایەتی خەیبەرپەختونخوا ٧٢ کەس
کوژران و بریندار بوون".
ئاماژەیان بەوەشکرد:" هێرشەکە لە کاتی بەڕێوەچوونی نوێژی نیوەڕۆ لە
مزگەوتەکە روویداوە، بەگوێرەی ئەو گرتە و ڤیدیۆیانەش کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان
بڵاوکراونەتەوە، بەشێکی بنمیچی مزگەوتەکە بەهۆی تەقینەوەکەوە رووخاوە".
باسیانلەوەشکرد:" دوابەدوای رووداوەکە تیمە پەیوەندیدارەکان
گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و سەرجەم بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە،
بارودۆخی ١٣ لە بریندارەکانیش ناجێگیرە".
شایەنی باسە تاوەکو ئێستا هیچ لایەن و رێکخراوێکی تیرۆرستی بەرپرسیارێتی
خۆی لە هێرشەکە رانەگەیاندووە و بەگوێرەی زانیارییەکانیش، دوابەدوای تەقینەوەکەش
دەنگی تەقەیەکی زۆر لە شوێنی رووداوەکە بیستراوە.