پەرلەمان بۆ حکومەت: پەلە بکەن لە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجە

عێراق 30/01/2023

Alternate Text

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق داوا لە حکومەتی فیدراڵ دەکات بەزووترین کات پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣یان بۆ رەوانە بکات.

ئەحمود مزهەر جبوری، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی تێپەڕبوونی زیاتر لە چوار مانگ بەسەر پێکهێنانی حکومەت و دوای دیاریکردنی سەرۆکی لیژنەکانی پەرلەمان، داوا دەکەین بەزووترین کات حکومەت پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣ رەوانەی پەرلەمان بکات ".

ئەوەشی خستووەتەڕوو:" کاتێکی کەم لەبەردەم پەرلەماندایە بۆ خوێندنەوەی پڕۆژەکە، بۆیە پێویستە پەلە بکرێت لە رەوانەکردنی، لەبەر ئەوەی پەیوەستە بە دۆخ و ژیانی کەسانی هەژار و خانەنشین و گرێبەست و چینە جیاجیاکانی گەلی عێراق ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا