لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سەربازی نێوان سۆماڵ و ئەمەریکادا، زیاتر لە ١٣٠
چەکداری تیرۆرستی کوژران.
کەناڵی فەرمی سۆماڵ بڵاویکردەوە:" هێزە تایبەتەکانی سەر بە دەزگای
هاوڵگری نیشتمانیی سۆماڵ بە هاوکاری سوپای ئەمەریکا، ئۆپەراسیۆنیكی هاوبەشیان بۆسەر
رێکخراوی تیرۆرستی ئەلشەباب لە ناوچەی شابیلی خواروو ئەنجامدا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە ئۆپەراسیۆنەکەدا توانراو ١٣٦ چەکداری رێکخراوی
تیرۆرستی ناوبراو بکوژرێن و لەکۆی ئەو ژمارەیەش، سێ بەرپرسی باڵای رێکخراوەکە بە
ناوەکانی موعەلیم سەڵاحی، سەلمان دیری و موعەلیم خاشی کوژراون".
شایەنی باسە بەشێکی زۆری کردەوە تیرۆرستییەکانی سۆاڵ لەلایەن گروپی
تیرۆرستی ئەلشەبابەوە ئەنجامدەدرێت و ماوەی چەند مانگێکیشە سوپای سۆماڵ
ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ئەو گروپە تیرۆرستییە دەستپێکردووە.