لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوام و بڕیارەکانی بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار، محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە پێکهێنانی شاندێک بۆ ئەوەی سەردانی وڵاتی ئەمەریکا بکەن و لەگەڵ وەزارەتی گەنجینەی ئەو وڵاتە تایبەت بە پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار کۆببنەوە.
میدیاکانی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بڵاویکردووەتەوە:" لە دوایین کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بە سەرپەرشتی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، سودانی لەپێناو دابەزاندنی نرخی دۆلار بڕیاریداوە بە پێکهێنانی شاندێکی باڵا بۆ ئەوەی سەردانی شاندەکە سەردانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا بکەن و تایبەت بە پرسی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەگەڵ بەرپرسانی گەنجینە و وڵاتەکە بە گشتی کۆببنەوە".
بەپێی میدیاکان، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە، شاندەکەی رۆژی ٧ی مانگی داهاتوو سەردانی ئەمەریکا بکەن و پێشدەچێت عەلی عەلاق پارێزگاری نوێی بانکی ناوەند بە وەکالەت سەرۆکایەتی شاندەکە بکات، کە پێکهاتوون لە چەند لێپرسراو و نوێنەرێکی وەزارەتی دارایی عێراق.