"مەترسیدارترین بکوژ" لە کەرکوکەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەغدا

عێراق 30/01/2023

Alternate Text

ئەمڕۆ، فەرمانی گواستنەوەی مەترسیدارترین داواکراو لە کەرکوکەوە بۆ بەغدا دەرچوو، کە بە زیاتر لە ١٠٠ تاوانی کوشتن تۆمەتبارکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، سەرچاوەیەک بە ماڵپەڕی "بغداد اليوم"ی راگەیاندووە:" مەترسیدارترین داواکراو کە نازناوەکەی ئەحمەد رومیەیە، دوای چەند هەفتەیەک لە دەستگیرکردنی تا ئێستا لە پارێزگای کەرکوک راگیراوە، بەڵام فەرمانی گواستنەوەی دەرکراوە بۆ بەغدا".

ئەو سەرچاوەیە وتوشییەتی:" پەرلەمانتاران و بەرپرسان داوایان لە سەرۆک وەزیران و هێزە ئەمنییەکان کردووە کە لێکۆڵینەوە لەگەڵ رومیە لەڕێگەی لیژنەی باڵای تایبەتەوە بێت لە بەغدا و بە سەرپەرشتی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی بێت".

شایەنی باسە، لە رۆژی ٢٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک رایانگەیاند کە ئەحمەد رومیە، مەترسیدارترین داواکراوی یاسای پارێزگای دیالە لە کەرکوک دەستگیرکراوە.

رومیە بە زیاتر لە ١٠٠ تاوانی کوشتن تۆمەتبارکراوە و کە لە نێویدا ٤٠ تۆمەتی رفاندن و کوشتنی تێدایە، ناوبراوە لە ساڵی ٢٠١٦ەوە لە یاسا هەڵهاتووە و خۆینەدابوو بە دەستەوە، هەروەها رومیە سەرۆکی گروپێکی تاوانکاری بوو بە ناوی "لواء فرسان امارة ربيعة" کە لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا دامەزرا بەمەبەستی بەرگریکردن لە هۆزی رەبیعە لە پارێزگای دیالە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا