رۆژنامەیەکی ئیسپانی ئاشکرایکرد، یانەی
بەرشەلۆنە لە هەوڵدایە لە ئایندەیەکی نزیکدا گرێبەست لەگەڵ سوفیان ئمڕابت، یاریزانی
تۆپی پێی هەڵبژاردەی مەغریب ئیمزا بکات.
رۆژنامەی "سپۆرت"ی ئیسپانی
بڵاویکردووەتەوە:" چەند کاتژمێرێک پێش کۆتاییهاتنی وەزری گواستنەوەی
یاریزانان، ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی لە هەوڵدایە سوفیان ئەمڕابتی مەغریبی
لە یانەی فیۆرنتینای ئیتاڵییەوە بگوازێتەوە بۆ یانەکەی ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئیدارەی بەرشەلۆنە
لە پلانیدایە بۆ ماوەی شەش مانگ گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە مەغربییە ئیمزا بکات
".