ستۆدیۆی لایۆنزگێت
ئاشکرایکرد، فیلمێکی نوێ لەسەر مایکڵ جاکسۆن بەرهەمدەهێنن و برازایەکی رۆڵی ئەو
هونەرمەندە دەبینێت.
ستۆدیۆی لایۆنزگێتی
تایبەت بە بەرهەمهێنانی فیلم و کاری هونەری لە ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە:"
فیلمێکی نوێ لەسەر ژیانی مایکڵ جاکسۆنی پاشای پۆپ بەرهەم دەهێنن، کە جەعفەر
جاکسۆنی برازای رۆڵی مامی دەبینێت ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:"
فیلمەکە کە لەلایەن ئەنتوان فوکوا کاری دەهێنانی بۆ دەکرێت و گراهام کینج بەرهەمی
دەهێنێت، تیشکدەخاتە سەر ژیاننامەی ئەو هونەرمەندە کە بە پاشای پۆپ ناسرابوو
".
مایکڵ جاکسۆنی
هونەرمەندی ناوداری ئەمەریکی لە ساڵی ٢٠٠٩ لەتەمەنی ٥٠ ساڵیدا کۆچی دواییکرد.