وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کوردستان 31/01/2023

Alternate Text

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان راگەیەندراوێکی لەسەر ساڵرۆژی ١ی شوبات بڵاوکردەوە، کە لەو رۆژەدا و لە دوو کردەوەی خۆکوژیدا ١٠٣ کەس شەهیدبوون.

وەزارەتی کاروباری 

وەزارەتى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە:" پێش (١٩ )ساڵ و لە رێکكەوتی (١)ـی شوباتى ساڵى ٢٠٠٤، تیرۆریستانی تاریک ویست، لە دوو کردەوەى خۆکوژیدا لە شارى هەولێر، (١٠٣ )بەرپرسى حکومى، سەرکردە، کادیر، پێشمەرگە و هاووڵاتییانیان شەهیدکرد و ژمارەیەکى دیكه‌ش برینداربوون".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" ئەگەر چى تیرۆریستان ئەو کارە قێزەوونەیان بۆ تێکدانى ئاشتى و گیانى لێبوردەیى و خۆشییەکانى جەژن بوو، بەڵام خوێنى شەهیدان و قوربانییەکان بوونە هەوێنى بەهێزکردنى گیانى پێکەوەژیان و سه‌روه‌ری كوردستان".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا