وەزیری دارایی : حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی مووچە

کوردستان 31/01/2023

Alternate Text

وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرباری بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ نەناردنی پارەی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی مووچە و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان.

ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم سەبارەت بە دابینکردنی مووچە لەدوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی بۆ نەناردنی پارەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" وێڕای ئەوەی دادگای فیدراڵی بڕیاری نەناردنی پارەی هەرێمی کوردستانی داوە، حکومەتی هەرێم بەردەوام دەبێت لە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی حکومی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان".

ئەوەشی خستەڕوو:" لە هەر کاتێکی پێویستدا شاندی حکومەتی هەرێم ئامادەیە سەردانی بەغدا بکات، بۆ تاوتوێکردنی پرسی ناردنی بەشە بوودجەنی هەرێمی کوردستان مانگانە".

راشیگەیاند:" وەکو حکومەتی هەرێم باوەڕمان بەچارەسەری کێشەکانە بەڕێگای گفتوگۆ، لەو چوارچێوەیەشدا نیەت و هەوڵی باش لەهەردوولاوە هەیە و چاوەڕێی دەرچە و هەنگاوی نوێین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بۆ ناردنی بەشە بودجەی هەرێم تاکو دەرچوونی یاسای بودجە لەپەرلەمانی عێراق."

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا