وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە داوایەکی عێراق لە هەرێم بۆ ڕادەستکردنی زیاتر لە ١١٨ ملیار دینار وەک قەرەبووی ناردنی بەشە خۆراکی مانگانە بۆ هاووڵاتیان، راگەیاند کە وەزارەتەکەی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق رێککەوتوون لەمەودوا پارەکە بنێرن بۆ حکومەتی عێراق لە بەرامبەر کشاندنەوەی سکاڵایەک دژی هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی عێراق.
لە دیمانەیەک لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا، کەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی بازرگانی فیدڕاڵ قسه‌مان کردووه له‌سه‌رئه‌وه‌ی که ئه‌وه‌ی ڕابردوو ڕۆیشت و له‌مانگی ١١ی ساڵی پاره‌وه وا ڕێککه‌وتووین که پاره‌که‌یان بده‌ینێ، به‌رامبه‌ر به‌وه‌ش ئه‌وان هه‌ڵده‌ستن به‌و پابه‌ندبوونانه‌ی له‌سه‌رشانیانه به‌رامبه‌ر ئێمه".
پێشتر، بەرپرسانی وەزارەتی بازرگانی عێراق وتبوویان کە لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە تا ئێستا حکومەتی هەرێم هیچ بڕێک لەم پارانەی نەگەڕاندووەتەوە بۆ حکومەتی عێراق و بەمەش ١١٨ ملیار و ٢٠٧ ملیۆن و ٤٦٣ هەزار دینار لای حکومەتی هەرێم کەڵەکە بووە، بەهۆی ئەمەشەوە داوایەک لەسەر وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم تۆمارکرا بۆ دانەوە پارەکان.
لەو بارەیەوە، کەمال موسلیم وتوویەتی:" ئه‌وه پێشتر له خه‌رجیه‌کانی داگرتن و بارکردن و گواستنه‌وه‌ی خۆراک بووه له‌وه‌دا خه‌رج کراوه له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌کانی تر. پێشتر دا‌واشیان کردووه نه‌دراوه، به‌ڵام له‌م دواییانه‌دا ڕێککه‌وتین له‌گه‌ڵیاندا که پاره‌که‌یان بده‌ینه‌وه".
ئاماژەی بەوەشداوە:" پێموانییه ئه‌وان داوای هه‌موو پاره‌که بکه‌نه‌وه چونکه ئێمه له‌و ڕێککه‌وتنه‌ی له‌گه‌ڵمان کردوون ده‌بێت ئه‌وان ئه‌و داوایه بکێشنه‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه پاره‌که‌یان بده‌ینێ. به‌ڵام له‌خراپترین حاڵه‌تدا ئه‌گه‌ر داواشی بکه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێمه‌ش ئه‌وه‌مان هه‌یه له‌و هه‌موو خه‌رجیانه‌ی که کراوه له داگرتن و بارکردن و گواستنه‌وه‌ی خۆراک بۆلای بریکاره‌کانی خۆراک بۆئه‌وه‌ی دابه‌ش بکرێت به‌سه‌ر هاووڵاتیان و ئه‌و خه‌رجیانه‌ی له کۆگایهکاندا کراوه".
لەبارەی کشاندنەوەی سکاڵاکە، وەزیری بارزگانی هەرێم روونیکردووەتەوە:" دوێنی پێمان ووتون که پابه‌ندین و داوایه‌که بەتاڵ بکه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ش دوایانخستووه بۆئه‌وه‌ی له‌کۆتایدا داواکه ره‌تبکه‌نه‌وه و ئه‌و داوایه نه‌مێنێت".