کەشناسی: لە سەنتەری ئەم دوو شارە بەفر دەبارێت

کوردستان 01/02/2023

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکان بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند:" ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بچر بچڕ و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان، رێژەی دابارینەکە لە کاتەکانی شەودا زیاتر دەبێت و هەندێکجار هەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکرد:" سبەی پێنجشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لەسەرجەم ناوچە جیاجیاکان، هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد پلەکانی گەرما زیاتر روو لە نزمبوونەوە دەکەن".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات بەفر لەسەرجەم ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و سەنتەری قەزا و ناحییەکانی ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شاری دهۆک و سلێمانی ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە تێکەڵ لەگەڵ باران".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا