بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری
مۆلیدەی بۆ مانگی رابردوو بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی
رایگەیاند:" لیژنەی دیاریکردنی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان کۆبووەوە، بەگوێرەی
نرخی گازواتل نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بە ٥٩ دینار دیاریکرا".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بە تێکڕای مۆلیدە
ئەهلییەکان لەنێوان ٣٠٥ بۆ ٣٣٠ کاتژمێر کاریان کردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێک کارەبا
١٧ هەزار و ٧٥٠ دینار بۆ ١٩ هەزار و ٢٥٠ دینار دەبێت ون نرخی ئەمپێرێکیش لە
گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی دیکە جیاوازە بەو پێیەی بەپیی ئەو پێوەرە هەژمار دەکرێت کە بۆ
مۆلیدەکان دانراوە".
باسیلەوەشکرد:" هاوکات ئەو مۆلیدانەی کە
بەرنامەی کارکردنیان لە کاتژمێر ٧ی بەیانی بۆ کاتژمێر ١ی شەوە، نرخی ئەمپێریان لە
نێوان ٢١ بۆ ٢٣ هەزار دینارە".